خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان
Histoire KU·SOR

خوێندنەوەیەکی نوێ بۆ مێژووی کوردستان

Diyar Xerîb

€13,00

Détails techniques

Langue
Kurde – sorani (سۆرانی)
Pages
756
Éditeur
Weşanên Meyman
Catégorie
Histoire

À propos du livre

«ئەم هەوڵەم سەرەتایەکە بۆ خوێندنەوەیەکی نوێ و جیاوازتر بۆ مێژووی کورد و کوردستان. لەم هەوڵەدا پشتم بە تێڕوانین و تێزەکانی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان بەستووە، ئەم هەوڵەشم لەو ڕوانگەیەوە نییە، کە وەکو کەسێک سیاسەتی پەکەکە یان (عەبدوڵڵا ئۆجالان)م لاپەسندە، بەڵکو لەو ڕوانگەیەوەیە کە عەبدوڵڵا ئۆجالان وەکو کەس خاوەنی تێز و خوێندنەوەیەکی نوێیە بۆ مێژوو بەگشتی و مێژووی کورد و کوردستان بەتایبەتی. … بەهیوام ئەم هەنگاوەی من ببێتە بەشدارییەکی باش بۆ ناساندنی تێزەکانی ڕێبەر عەبدوڵڵا ئۆجالان و لەو ڕێگەیەوە ببێتە یارمەتیدەر بۆ خوێندنەوەیەکی بەرفراوان و زیاتر نزیکی ڕاستی بۆ مێژووی کورد و کوردستان.» ـ دیار غەریب (بەرگی دواوە)

پەرتووکەکە لە نۆ بەشدا مێژووی کوردستان دەخوێنێتەوە: جوگرافیای کوردستان، چۆن باسی مێژوو بکەین، کوردستان لە سەردەمی کۆمەڵگەی سروشتیدا، قۆناخی جیابوونەوەی چینایەتی و دروستبوونی دەوڵەت، لە سەردەمی سۆمەرەوە هەتا ئاشنابوون بە ئیسلام، لە ئیسلامەوە هەتا سەدەی شازدەیەم، لە یەکەم دابەشبوونەوە هەتا سەدەی نۆزدەیەم، لە سەدەی نۆزدەیەمەوە هەتا دابەشکردنی بۆ چوار بەش و بارودۆخی کوردستان لەدوای دابەشبوون.

نووسەر: دیار غەریب (Diyar Xerîb) ـ بابەت: مێژوویی ـ دیزاین: گۆران پێنجوێنی ـ Weşanên Meyman

À propos de l'auteur

D Diyar Xerîb

Du même auteur